نموونەی زیندوو لە فێمینیزمی دامەزراوەیی

لە وتاری پێشوودا سەرەتا چەمکی فێمینیزمی دامەزراوەیی (Institutional Feminism) شیکاری بۆ کرا [لینک] بۆ ئەوەی بە هێنانەوەی نموونەیەکی زۆر زیندوو بیسەلمێنین کە ئەم دیاردەیە تا چ ئاستێک ڕاستەقینەیە و لە قووڵایی کولتوور و چالاکییەکانی زۆربەی نەتەوەکاندا، لەوانەش کورد، بوونی هەیە.

لە درێژەی ئەو وتارانەی پێشتر لەسەر ڕێکخراوەی «هۆژان Hojan» لە مالپەڕەکەمدا لە دوو بەشدا بڵاوم کردبوونەوە (بەشی یەکەم / بەشی دووەم)، بە کورتی جەختم لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو ناوەندە ژینگەیەکی تەندروست و لەباری بۆ لێپرسینەوە نییە. من خۆم وەک قوربانییەک، بە چەندین شێواز لەو ڕێکخراوەدا تووشی ئەبیوز (Abuse) و ئازار بوومەتەوە.

لێرەدا بە پێویستی دەزانم ڕوونکردنەوە لەسەر لایەنێکی تری ژەهراویی ئەم ڕێکخراوە بەناو «زانستی-فەرهەنگییە» و بە گشتی کەشوهەوای چالاکیی مەدەنیی ئۆنلاین بدەم؛ بەو هیوایەی بێتە هەوێنێک بۆ چاکسازییەکی بنەڕەتی بەرەو دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی تەندروستتر لە کوردستان. گەلی کورد شایانی ئەوەیە لە ناو کۆمەڵگەیەکدا بژێت کە خاوەنی چوارچێوەیەکی تەندروست و ئاسودە بێت.

دوای ئەوەی لە جۆزەردانی ٢٠٢٦ (June 2026)دا هەژماری ئێکسەکەم (Twitter/X) بۆ هەمیشە سڕییەوە،


مەودایەک لەم بابەتە دابڕام تا بە ئارامی و لەسەر بنەمای لۆژیک، شیکاری بۆ دیاردەی «فێمینیزمی دامەزراوەیی» (Institutional Feminism) یان هەمان «پیاوسالاریی ژنانە» بکەم.

پێشەکی جەخت دەکەمەوە کە هێنانەوەی ئەم نموونانە بە ئامانجی هێرشی کەسی نییە، بەڵکوو ئامرازێکە بۆ شیکردنەوەی زانستییانەی دیاردەکە. هیوادارم ئەو کەسانەی ڕەخنەکەیان ئاڕاستە دەکرێت، ئەم تێبینییانە وەک دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە، وەرگرتنی هاوکاریی ڕاوێژکارییانەی پڕۆفێشناڵانە و خوێندنەوەی زیاتر وەربگرن؛ تا بتوانن خۆیان لەو سووڕە ژەهراوییە (Toxic cycle) ڕزگار بکەن. چونکە ئەم جۆرە ڕەفتارانە، زیانێکی زۆر قووڵتر بە بزووتنەوەی ژنان دەگەیەنن بەراورد بەوەی یارمەتیدەر بن و چون دەزانم کەسانێکی توانمەندن چالاکی لەم سووڕەدا بە بەفیڕۆدانی وزە دەزانم. چالاکی لە بەستێنی تەندروست بەرهەمی تەندروست دەدا، جگە لەوە بێت بەستێنی ژەهراوی چەمکە مرۆڤانەکانیش قووت دەدات و لە مانا خاڵییان دەکاتەوە.

ئەم نموونانەی خوارەوە بەشێکن لە تۆڕی زانستی-فەرهەنگیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئاگادارانە یان نائاگادارانە، لەژێر بەرگی فێمینیزمدا پەرە بە سیستەمی پیاوسالاری دەدەن. هەروەها جەخت دەکەمەوە کە پاراستنی تایبەتمەندیی کەسیی (Privacy) خەڵک لای من هێڵی سوورە؛ سەرجەم ئەم زانیارییانەش لە فەزای گشتیی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا (X / Twitter) ڕوویان داوە. جگە لەوەش، ئەم ژنانە تەنیا پەرەپێدەرانی ئەو سیستەمە نین و کەسانی دەستڕۆیشتووتر لەم کەسانەش هەن، بەڵام وەک ئاماژەم پێ دا، بەهۆی ئەوەی ئەم کەسانە لەو کاتەی من خەریکی گێڕانەوەکانم بووم بە شێوەیەکی گشتی (Public) چالاک بوون، وەک نموونە بۆ شیکردنەوەی دیاردەکە دەیانھێنمەوە. بە گشتی هیوادارم هەر گرووپێکی چالاکی ژنان، ئەگەر خاوەنی ئەم جۆرە ڕەفتارانەن، تێبگەن کە ڕەفتارەکانیان تەندروست نین. من ماوەی چەندین مانگ بیرم لەم بابەتە کردەوە تا توانیم چەمکسازیی بۆ بکەم و پێکهاتەیەک (Structure)ی بۆ دابڕێژم، کە وەک ئاماژەم پێ دا، لە وتاری «فێمینیزمی دامەزراوەیی» لەسەر ماڵپەڕەکەم شیکاریی تەواوم بۆ خستووەتە ڕوو.

١. خانمی یەکەم

کەسێک کە خۆی قوربانییە و خەریکی گیڕانەوەی ژیانی خۆی بە شێوەی گشتی بوو، چوارچێوە دیاری دەکات بۆ من کە گەر نێوی خەڵک بە ڕوونی نەهێنی لە چوارچێوەی بزووتنەوەی [می توو]دا نیت. لە هەر کایەیەکی ڕەسەنی فێمینیستی لە جیهاندا، ئەگەر کەسێک فشار بخاتە سەر قوربانییەک بۆ ناوهێنان، بەهۆی پێشێلکردنی سەرەتاییترین پرەنسیپە ئەخلاقییەکانی فێمینیزمەوە پەراوێز دەخرێت. ئەم خانمە دەڵێت من فەزا بۆ ژنان نائەمن دەکەم، لە حاڵێکدا من هێرشی کەسیم نەبووە بۆ سەر ژنان، بەڵکو تەنیا کاردانەوەم بەرامبەر ئەو ژنانە بووە کە هەوڵی پۆلیسیکردنی دەنگمیان (Tone Policing) داوە یان لەیبلی دەروونی (Mental Labeling)یان لێداوم (کە بەڵگەکانیشیان لای من پارێزراون).

هەروەها من پێویستیم بە هاوسۆزیی پەسیڤ (Passive Empathy)ی ئەم خانمە نەبووە هیچ کات، بەڵکو وەک کەسێک کە خۆی بە فێمینیستێکی ڕادیکاڵ دەناساند، تەنیا بەرپرسیارم کردووە وەک بەشێک لەو تۆڕە زانستیی-فەرهەنگییە. بەڵام لە وڵامدا بە ئەبیوزەر و نارسیستی واڵنێربڵ ناوی بردم؛ کە بەپێی چەمکەکانی مافی مرۆڤەوە دەچێتە خانەی هەوڵدان بۆ سڕینەوەی کەسێک لە فەزای گشتی بە ئامرازکردنی زانستی دەروونناسی. من دڵنیام لە داهاتوو بە شێوەی جیدی بەرەنگاری ئەم ڕەوتە لە کەڵک وەرگرتن لە لەیبلی دەروونی لێدان بەتایبەت لە کۆمەڵگە گەشەسەندووەکان دەبنەوە. ئامانج لە تراپی چوون و زانیاری وەرگرتن لەسەر دەروونناسی مۆدێرن لە بنەڕەتدا بۆ خۆناسینی زیاتر و پەیداکردنی دیدێکی بەرفراوانتر بۆ چاکتر تێگەیشتن لە دنیایە، جگە لەوە بێت دەچێتە خانەی توندوتیژییەوە.

ئەبیوز لە بنەڕەتدا بە کەڵک وەرگرتنی نادروست لە دەسەڵات دەوترێت و بەکاربردنی بۆ من، کە [کەسێکی تەنیا] بەرانبەر بە گروپێک و باندێکی ئاڵۆز بووم، خۆی لە خۆیدا وشەکە لە مانا بەتاڵ دەکاتەوە. ئەوەی من لە سۆشاڵ میدیای تویتەر [ئیکس] ئەنجامم دا لە ساڵانی ٢٠٢٥-٢٠٢٦، کاردانەوە بە ئەبیوز بوو نەک ئەبیوزکردن. پێم سەیرە کەسێک کە خۆی وەک فێمینیستێکی ڕادیکاڵ دەناسێنێت و دەڵێت دژی پەتێرنە کولتوورییەکانی کۆمەڵگەی پیاوسالارە، چۆن نازانێت کەڵکوەرگرتن لە شەپۆلە سیستماتیکەکانی هێرشی تویتەر دژ بە من بۆ سڕینەوەم خۆی ئەکتێکی پیاوسالارانەیە؟!





هەروەها لە سکرین شاتی ژێرەوە دەبینین کە تووڕەیی ڕەوای من هەڵدەگەڕینێتەوە سەر ترۆما، واتە هەر لەو چەکە پیاوسالارییە کە خۆی ماوەیەکی زۆرە دژی خەریک ڕەوایەت گێڕانەوەیە بۆ بێ ئێعتبارکردنی ڕەخنەکانم کەڵک دەگرێت.



ئاماژە بەوەش دەکەم هەر ئەو جۆرە کە وتم پرایڤسی پاراستن بۆ من گرنگە و هەر بەو هۆیەوە من زۆربەی کاتەکان دایرێکت و چەتەکانم دەسڕمەوە، بەس بەشێکی چکۆلە لە قسەکانی [خۆم] کە لە دایرێکتی ئیکس لەگەڵ ئەم خانمە دادەنێم کە ئاماژەم کردبوو نێوی کەس بە شێوەی گشتی ناهێنم. واتە چەندین ڕۆژ دوایی ئەو ئاماژەیەم دیسان سوور بوو لەسەر ئەوەی کە گەر نێو نەهێنم بە شێوەی گشتی، من لە کەتێگۆری [می توو]دا ناگونجم. لە حاڵێکدا ئامانجی سەرەکی دەستپێکردنی بزووتنەوەی [می توو] شیکردنەوەی داینامیکی دەسەڵات و هێزی ئابووری و کولتووری پشتی ئەبیوز بوو؛ کارێک کە دەقیقەن من ئەنجامم دا، چون جیا لەوە بێت، دەبێتە شەڕی دوو کەس نەک دادپەروەری کۆمەڵایەتی. من هەرگیز بە شوێن تۆڵەکردنەوە نەبووم. جیا لەوەش من بە پرایڤێت هەم بەم خانمە، هەم هەنێ خانمی فێمینیستی دیکەی دەوری وتبووم ئەو کەسە ئەزێتی دابووم کێیە. هەروەها [بەرپرسانی سەرەکی] هۆژانیش دەتوانن و دەزانن حەدس بدەن ئەو کەسە کێیە. من بەرلەوە بەم خانمە بڵێم کە ئەو کەسە کێیە خۆی حەدسی دابوو و دەیزانی کەسەکە کێیە.


٢. خانمی دووەم

شێوازی چالاکییەکەی لەسەر بنەمای هێزی گروپ و کۆکردنەوەی زانیاریی بۆ سەپاندنی گوتاری زاڵ لە کوردستان (گوتاری نەتەوەیی بە پێوەری فرانتس فانۆن)ە. واتە بە کارپێکردنی هەمان پێوەرە پیاوسالارانەکان کە فێمینیزم دژیانە، هەوڵی کۆنترۆڵکردنی خەڵک و سەپاندنی هێز دەدات.

٣. خانمی سێیەم

وەک ڕێبەر و تیۆریزانی گروپەکەیانە. زانیاریی ئاکادێمی بە شێوەیەکی سێلێکتیڤ (دەستچینکراو) هەڵدەبژێرێت بەپێی ئەوەی لە بەرژەوەندیی خۆی یان دەوروبەرەکەی بێت.

٤. خانمی چوارەم

وەک زانستمەندی گروپەکە دەردەکەوێت. تەماشاکردنی دەستدرێژی وەک کێشەیەکی کەسی، بە عەقڵیەتی سارد و دوور لە ئیمۆشناڵبوون دادەنێت. لای ئەو، پاراستنی بونیادی ڕێکخراوێکی بچووک لە پاراستنی پرەنسیپەکان گرنگترە و ڕیشەیی ڕوانین بۆ کێشەکانی پێ ئیمەوشناڵ بوونە.

پشتگیریکەرانی گروپەکە:

٥. خانمی پێنجەم

لەیبلی دەروونی لێدان (کە تایبەتمەندیی سەرەکیی هەموویانە) وەک میکانیزمێکی بەرگری بۆ لادانی سەرنج لەسەر ڕەفتارەکانی خۆیان بەکار دەهێنێت.

٦. خانمی شەشەم

ڕێبەری مەعنەویی گروپەکەیان بە هاوسۆزیی پەسیڤ. ناووبراو چەندین جار کێشە قووڵەکانی ژیانی منی گەڕاندووەتەوە سەر ئایین.

جێی پرسیارە چۆن کەسێک خۆی بە فێمینیست دەزانێت بەڵام لایەنگری شەڕ و ئاڵۆزییە (ئێستا دژی نەتەوەیەکی دیکەش بێت)؟ لە حالێکدا فێمینیزم لە ناوەڕۆکی خۆیدا دژی ڕستەی لەو شێوەتە.

لە کۆتاییدا ئەم تۆڕە بە کۆمەڵ هێرش دەکەنە سەر پیاوێکی پیاوسالاری دیار تا بڵێن ئێمە فێمینیستی ڕاستەقینەین و سەرنج لەسەر بەرپرسیاریەتیی ڕاستەقینەی خۆیان لاببەن؛ لە کاتێکدا چەندین جار پیاوانی پرۆکسیی دەوروبەریان هێرشی ناشیرینیان کردووەتە سەر من و لە بەرامبەریان بێدەنگ بوون. دەتوانم بڵێم بەرپرسی هەر ناوزڕاندنێک لەلایەن ئەو پیاوانەوە لە حەنای من هەر ئەم خانمە ئازیزانەن بە هۆکاری فەزادان پێیان.


یەک تایبەتمەندیی دیکەشیان ئەوە بوو کە پیاوانێک لە دەوریان بوون کە لینکێکی زۆریان لە نێو کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان هەیە کە سکرین شاتی کەسێکیان لە ژێرەوە دادەنێم.


لێرەوە ڕایدەگەیەنم ئەم گروپە بەرپرسی سەرەکی ئەوەن کە من ئیتر خۆم وەک فێمینیستێ ناناسێنم و هەروەها وەک گورزی ئاخر بە تەواوەتی بێهیوایان کردم لە کۆمەڵگەی زانستی-فەرهەنگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم کەسانەش گەر ناتوانن لانیکەم لە فەزای پابلیک و گشتی سۆشاڵ میدیا لەسەر بنەماکانی فێمینیزم هەڵسوکەت بکەن، زۆر ئاسانە خۆیان بە فێمینیست نەناسێنن، ئەسڵەن ناچار نین. لە کۆتاییدا، من لەبەر متمانەم بە چەمکەکانی مافی مرۆڤ لەم کەسانە نزیک بوومەوە و پێم وابوو هەڵگری ئەم چەمکانەن، بەڵام داوای لێبوردنێکی قووڵ قەرزاری خۆمم کە تێگەیشتنم هەڵە بوو. هیوادارم ئەم نووسینە یارمەتیدەر بێت کە ژنانی دیکەش نەکەونە داوی تۆڕی ژەهراوی فێمینیستی. بەگشتی کوردستان بزووتنەوەی سەربەخۆی فێمینیستی نییە، ئەمە قەبووڵ بکرێت تازە دەبێتە سەرەتای هەوڵدانی ڕاستەقینە.