ئەزموونی هەر یەک لە ئێمە لە جیهان بە شێوەیەکی جیاوازە و بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانکاریی ئاووهەوا دەبێت دیدگای هەمووان لەبەرچاو بگرین. بەهێزکردنی ژنان پێویستە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر هەم لە ڕووی کۆمەڵگە و هەم لە ڕووی ژینگەوە. بۆ ئەوەی بە کورتی باسی ئەم بابەتە بکەین، با سێ ڕێگەی سەرەکی لەبەرچاو بگرین کە بەهێزکردنی ژنان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردن گۆڕانکاریی ئاووهەوا. ئێمە سەیری بەرهەمهێنانی کێڵگەکان و پلاندانانی بنەماڵە و سەرکردایەتی ئاووهەوا دەکەین.

کە واتە تۆ دەپرسیت ژنە جووتیارەکان چ پەیوەندییەکیان بە گۆڕانکاریی ئاووهەوا هەیە؟

زۆر شت لە ڕاستیدا. ئایا دەزانی لە وڵاتانی کەم داهات و مامناوەنددا، ئەو زەویانەی کە لەلایەن ژنانەوە کشتوکاڵ دەکرێن دەرکەوتووە کە ۲۰ تا ۳۰ لەسەد بەرهەمی کەمتر بەرهەم دەهێنێت لە چاو ئەو زەویانەی کە لەلایەن پیاوانەوە کشتوکاڵ دەکرێن؟

ئێستا، بۆچی ئەم «کەلێنی جێندەرییە لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵیدا» دەبینین؟

بەڵگەکان ڕوونن: توانای کشتوکاڵی ژنان بەقەد توانای پیاوان باشە، بەڵام ژنان خەبات دەکەن بۆ دەستڕاگەیشتن بە هەمان دەرفەت و سەرچاوەکان. ئەمەش لە دۆخێکی خراپدا دەیانهێڵێتەوە. لە وڵاتانی کەم داهات و مامناوەنددا بە تێکڕا ٤٣%ی کرێکارانی کشتوکاڵی ژنانن. که‌ خۆت ده‌توانیت خۆت بیهێنە بەرچاوت، ئەگەر ئاستی بەرهەمهێنانی نزیکەی نیوەی هەموو جووتیارانی ئەم وڵاتانە کەمتر لە ئاستی گونجاودا بێت. پاشان نایەکسانی جێندەری مەترسییەکی ناڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی خۆراک دروست دەکات. لە ڕاستیدا، مەزەندە دەکرێت کە بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی ژنان دەتوانێت ببێتە هۆی ١٠٠-١٥٠ بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی ملیۆنێک کەمتر کەس کە لەگەڵ برسێتی دەژین.

ئێستا ئەوە شتێکە هەموو ڕۆژێک نایبیسی؟ ها؟ نایەکسانی جێندەری لە کشتوکاڵدا نەک هەر هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی خۆراک بەڵکو هەڕەشەیەکە بۆ سەر هەسارەکەمان. بە زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی ژنان دەتوانرێت خۆراکی زیاتر لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئێستا بەرهەمبهێنرێت و دارستانێکی کەمتر پێویستە بۆ پاککردنەوەی کێڵگەی نوێ. ئەمەش بەو مانایەیە کە بە گشتی کەمتر گاز بڵاو دەبێتەوە. دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە ئامراز و زانیاری بە شێوەیەکی یەکسان بۆ ژنان، و دڵنیابوون لەوەی کە ژنان دەتوانن مافی زەوی هەبێت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی جیاوازی جێندەری لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵیدا. و ئەگەر پێت وابوو ئەوە هەموو شتێکە، دووبارە پێشبینی بکەرەوە... زۆرجار ژنان کاتێکی کەمتریان هەیە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە بەرهەمدارەکاندا لە چاو پیاوان چونکە بەرپرسیارن لە ئەرکە زۆرەکانی ژیان. بە تایبەتی لە وڵاتانی کەم داهاتدا ژنان بە شێوەیەکی نەریتی بەرپرسیارە لە کاری ناوماڵ، کە دەتوانێت بریتی بێت لە چاودێریکردنی منداڵان و بەساڵاچووان و پاراستنی ماڵ و ئامادەکردنی خۆراک.

چارەسەری سادە وەک هاوبەشکردنی بەرپرسیارێتی ناوخۆیی بە یەکسانی دەتوانێت کاتەکانی ژنان بۆ چالاکییە بەرهەمدارەکان ئازاد بکات و یارمەتی کەمکردنەوەی هەڵاواردنی ڕەگەزی بدات بۆ نموونە بۆشایی لە بەشداریکردن لە بازاڕی کاردا. هەروەها ئازادکردنی کاتەکانی ژنان ڕێگەیان پێدەدات زیاتر سەرنجیان لەسەر خوێندنەکەیان بێت، کە زۆر گرنگە کاتێک باس لە خاوکردنەوەی بڵاوبوونەوەی گازی گوڵخانەیی دەکرێت.

بەپێی Project Drawdown، پەروەردە یەکێکە لە بەهێزترین ئامرازەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە دەردانی گازی گوڵخانەیی و سنووردارکردنی ژمارەی دانیشتووان. لە ڕاستیدا ئەو ژنانەی کە پلەی بەرزتریان لە خوێندندا هەیە مەیلی زۆرتریان هەیە بۆ پلاندانان بۆ بنەماڵە و منداڵی کەمتر و تەندروستتریان دەبێت. پلاندانان بۆ بنەماڵە خێزان بریتییە لە تواناکردنی ژنان بۆ ئەوەی هەڵبژێرن کە ئایا منداڵیان دەوێت، چەندیان دەوێت، و کەی دەیانەوێت هەیانبێت. لە ساڵی ٢٠١٩دا ٢٤%ی سەرجەم ژنان تەمەنیان ئەوەندە بووە کە منداڵیان هەبێت و دەیانەوێت پلانی خێزان بەکاربهێنن دەستیان بەو ڕێگریی لە دووگیان بوون نەگەیشت کە پێویستیان بوو. لە ئەنجامدا ئەم ژنانە ڕێژەیەکی بەرزی دووگیانی بێ پلانیان بەخۆوە بینی.

پلان داڕشتن بۆ بنەماڵە، دەستڕاگەیشتن بە ڕێگری لە دووگیان بوون، و کەمکردنەوەی چەواشەکاری لە دەوروبەر نەک تەنها سوودی بۆ ژنان هەیە، بەڵکو سوود بە ژینگەش دەگەیەنێت. لەگەڵ پێشگیری لە دووگیان بوونی زۆر، ژنان کەمتر منداڵیان دەبێت، ئەمەش دەتوانێت ڕێژەی دەردانی گازی گوڵخانەیی لە جیهاندا کەم بکاتەوە. پلاندانان بۆ بنەماڵە و پەروەردە شانبەشانی یەکتر دەڕۆن. پەروەردە دەرفەتی زیاتر بە ژنان دەبەخشێت وەک جێگوزینێک بۆ منداڵبوون یان بنەماڵە، لە کاتێکدا پلاندانان بۆ بنەماڵە ئامرازێکیان پێدەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان. پلان دانان بۆ بنەماڵە و خوێندنی کچان ۱۶ تا ۲۹ لەسەد کەمکردنەوە لە بڵابوونەوەی گازی گوڵخانەیی کە پێویستە بۆ دوورکەوتنەوە لە گەرمبوونی ئاووه۷وا کە زیاتر لە 2 پلەی سەدی بێت، دابین دەکات.

بە دەستڕاگەیشتنێکی باشتر بە خوێندن و هەلی کار، ژنان زیاتر ئەگەری ئەوە هەیە فێری ژینگەکەیان ببن و ئیلهامیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی ببنە پێشەنگی ئاووهەوا!

باسی سەرکردەکان بکەین. لەسەر ئاستی جیهانی دەسەڵات بە یەکسانی لە نێوان ڕەگەزەکاندا دابەش ناکرێ. تا مانگی ئوکتوبەری یەکەمی ٢٠١٩ تەنها ٢٤.٥%ی هەموو سیاسەتمەدارانی وڵاتان ژن بوون. هەرچەندە هەڵاواردنی ڕەگەزی گرینگە لە کاتی بڕیاردان ژنانیش بگرێتەوە چونکە بۆ بەدەستهێنانی تەواوی دیدگاکان ئەگەر ۵۰%ی دانیشتووان لە مشتومڕەکان دوور بکەویتەوە. ناکرێت دەستمان بە هەموو دیدگاکان ڕابگەیەت. بۆچوون و ڕوانگەی ژنان لە هەندێک ڕووەوە جیاوازن لەگەڵ پیاوان. لێرەوە ئەگەری زۆرە ئەو سیاسەتانەی کە لەسەر بنەمای بۆچوونی ژنان و پیاوان دامەزراون، زیاتر گشتگیر بن. بۆ نموونە لە کاتی هەڵسەنگاندنی مەوردە جێگوزینەکان، ژنان لە ڕووی ئامارییەوە زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە کە پێداویستییەکانی بنەماڵە و کۆمەڵگاکەیان بەرچاو بگرن.

کەواتە، ئایا ئەگەری ئەوە هەیە گەر ژنان لە بڕیاردان و سەرکردایەتیدا بەشدار بن لە ئێستاوە یارمەتی ژینگە بدات؟ بەڵێ! بەڵگەکان تەنها پەیوەندیدارن، بەڵام کۆمپانیاکان لەگەڵ ژنانی بەڕێوەبەران زیاتر ڕاپۆرتی دەردانی گازی گوڵخانەیی خۆیان دەدەن! و ئایا دەزانیت کە ئەو وڵاتانەی ژنانی زیاتریان لە پەرلەماندا هەیە زیاتر پشتگیری پەیماننامەی ژینگەیی دکەن؟ بەهێزکردنی ژنان وەک بڕیاردەر و سەرکردەی نێودەوڵەتی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاریی ئاووهەوا و باشترکردنی ژیانی خەڵک لە هەموو شوێنێک!

سەرچاوە: @ClimateScience