مایکرۆپلاستیک بریتییە لە تەنۆلکەی پلاستیکی کە قەبارەیان لە خوار ٥ ملیمەترەوە، و نانۆپلاستیکەکان قەبارەیان لە خوار 0.001 ملیمەترەوەیە. ئەوان لە بەکارهێنانی بەربڵاو و جیهانی پلاستیک دێنە ناو ژینگە. مرۆڤ لە ڕێگەی خۆراک، ئاو و هەوا و لەمسی شتەکانەوە تووشی مایکرۆپلاستیکەکان دەبێت. توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مایکرۆپلاستیک زیانی بۆ ئاژەڵ و ژینگە هەیە. بەرکەوتنی بەردەوام ئاستی مایکرۆپلاستیک لە جەستەدا زیاد دەکات کە دەتوانێت زیان بە تەندروستی مرۆڤ بگەیەنێت.
بە تێکڕا ساڵانە لەڕێگەی خواردن و خواردنەوە ٣٩ بۆ ٥٢ و لەڕێگەی هەناسەدانەوە نزیکەی ٣٥ بۆ ٦٩ هەزار تەنۆلکەی مایکرۆپلاستیک دەچێتە ناو جەستەی هەر تاکێک. بوونی مایکرۆپلاستیکەکان حاشاهەڵنەگرە. بەڵام هەندێک کار دەتوانیت بکەیت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرکەوتن و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک:
- دەفر و کیسەی پلاستیکیی سەفەری بە کار مەهێنە.
- ئاوی خواردنەوە بە فیلتەر خاوێن بکەرەوە.
- زوو زوو تەپوتۆزی سەر کەلوپەلەکان بسڕەرەوە.
- پشتگیری لە سیاسەت و یاساکانی بەرگری لە بەکارهێنانی پلاستیک بکە.