تەندروستیی ژینگە

تەندروستیی ژینگە لەسەر کاریگەری ژینگەی سروشتی و دەستکردی مرۆڤ و ڕەفتارەکانی مرۆڤ لەسەر تەندروستی خەڵک دەکۆڵێتەوە. ئامانجی سەرەکی ڕێگریکردن لە نەخۆشی، کەمئەندامی و مردنە لە ڕێگەی کەمکردنەوەی بەرکەوتنی مەترسییە ژینگەیییەکان و هەروەها هاندانی ڕەفتاری تەندروستترە. ئەم مەترسییانە لە دوو بەشدا پۆلێن دەکرێن: نەریتی و مۆدێرن.

مەترسییە نەریتییەکان بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندییان بە هەژارییەوە هەیە و زۆرتر کاریگەرییان لەسەر خەڵکی کەم داهاتی ئەو وڵاتانەیە کە خەریکی گەشەسەندنن.

بە پێچەوانەوە، مەترسییە مۆدێرنەکان پەیوەندییان بە پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیاوە هەیە و زیاتر لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا دەبینرێن کە کەمتر دەکەونە بەر مەترسییە نەریتییەکان.

کاریگەریی مەترسییە نەریتییەکان لە هەندێک ناوچەدا زۆر زیاترە. بۆ نموونە، کاریگەرییەکانی لە ئەفریقادا دە هێندەی وڵاتە خاوەن پیشەکانە.