مەترسییە کیمیایییەکان ئەو ماددە زیانبەخشانەن کە هەڕەشە لەسەر زیندەوەران دروست دەکەن وەک پیسکەرەکانی هەوا وەک گازی کاربۆن مۆنۆ ئۆکساید، کانزا قورسەکان، و دژە مێرووەکان. ئەم پیسکەرانە دەتوانن لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە سەرچاوە بگرن وەک ماڵەکان، بازرگانییەکان و پیشەسازییەکان. هەندێک ماددەی زیانبەخش بە شێوەیەکی سروشتیش بوونیان هەیە وەک کەڕووی یان هەڵهێنانی قەوزەی ژەهراوی. ژەهرەکان بەوەی کە لە چ سەرچاوەیەکەوە بەرهەم بێن، مەبەستی بەرهەم هاتنیان، پێکهاتەی کیمیایی و یان کاریگەرییان لەسەر زیندەوەران پۆلێن دەکرێن.
پۆلە سەرەکییەکانی ژەهرەکان بریتین لە:
- کارسینۆجینەکان: ئەو ماددانەی کە دەبنە هۆکاری شێرپەنجە، وەک فۆرمالدەهاید، ئەسبێستۆس، و تووتن.
- تێراتۆجینەکان: ئەو ماددانەی کە دەبنە هۆی کەموکوڕییەکانی لەدایکبوون، وەک کحول و دووکەڵی جگەرە.
- مۆتاجینەکان: ئەو ماددانەی کە دەبنە هۆی بازدانی جینەتیکی وەک ماددە تیشکدەرەکان.
- نیورۆتۆکسینەکان: ئەو ماددانە کە زیان بە کۆئەندامی دەمار دەگەیەنن، وەک قوڕقوشم و جیوە.
تێکدەرانی کۆئەندامی بەرپرس لەسەر ڕژاندنی هۆرمۆنەکان بۆ ناو خوێن:
ئەو ماددە کیمیایییانەن کە لەسەر کۆئەندامی هۆرمۆنەکان کاریگەریی دادەنێن. کاریگەرییان لەسەر گەشەکردن، زاوزێ، و سیستەمیی بەرگری هەیە. نموونەکان بریتین لە هەندێک دەرمان، دژەمێرووەکان و بی-سفینۆل ئەی.
یەکێک لە کارسینۆجینە دیارەکان، فۆرمالدەهاید، گازێکی ڕوون و گڕگەر یان ماددەیەکی شلە کە بۆنێکی تیژ و بێزارکەری هەیە. فۆرماڵدەهاید وەک پێکهاتەی ئۆرگانیکی زووهەڵمیو بە ئاسانی هەڵم دەبێت و دەچێتە ناو هەواوە. هەرچەندە بڕێکی کەم لە فۆرماڵدەهاید بە شێوەیەکی سروشتی لە جەستەدا بەرهەم دەهێنرێت بەبێ زیان، بەڵام تووشبوونی مرۆڤ بە پلەی یەکەم لە ڕێگەی هەڵمژینی ئەو هەوایەوە ڕوو دەدات کە ئەم ماددەیەی تێدایە.
سەرچاوە باوەکانی فۆرماڵدەهاید بریتین لە:
- پرۆسە پیشەسازییەکان کە فۆرمالدەهایدیان تێدایە
- بەرهەمە دارییەکان
- دووکەڵی ئۆتۆمبێل
- دووکەڵی جگەرە
- ڕەنگ، ڤارنیشەکان، فەرشەکان
- هەندێک قوماش
- ڕەنگی نینۆک
بەهۆی دەردانی فۆرمالدەهاید لە ماددە بیناسازییەکان، بەرهەمەکان و قوماشەکانەوە ژینگەی ناوماڵەکان بە شێوەیەکی ئاسایی ڕێژەیەکی بەرزتری فۆرمالدەهایدیان تێدایە لە دەرەوەی ماڵ. ئاستی فۆرمالدەهاید لە ناوماڵدا بە گشتی لە نێوان 0.02 بۆ 4 بەش لە ملیۆندا دەبێت، لە کاتێکدا ناوچە شارییەکانی دەرەوە بە شێوەیەکی ئاسایی ئاستی نێوان 0.001 بۆ 0.02 نیشان دەدەن.
تێگەیشتن لە سەرچاوە و مەترسییەکانی تووشبوون بە فۆرمالدەهاید زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتن و پاراستنی ژینگەیەکی تەندروستتری نێو ماڵ.
- chemical hazards: مەترسییە کیمیایییەکان
- air pollutants: پیسکەرەکانیی هەوا
- carbon monoxide: کاربۆن مۆنۆ ئۆکساید
- heavy metal: کانزا قورسەکان
- toxic algae blooms: هەڵهێنانی قەوزەی ژەهراوی
- carcinogens: کارسینۆجینەکان، ئەو ماددانەی کە دەبنە هۆکاری شێرپەنجە
- formaldehyde: فۆرماڵدەهاید
- asbestos: ئەسبێستۆس
- tobacco: تووتن
- teratogens: تێراتۆجێنەکان
- birth defects: کەموکوڕییەکانی لەدایکبوون
- alcohol: کحول
- cigarette smoke: دووکەڵی جگەرە
- mutagens: مۆتاجینەکان
- genetic mutations: بازدانی جینەتیکی
- radioactive materials: ماددە تیشکدەرەکان
- nervous system: کۆئەندامی دەمار
- neurotoxins: نیورۆتۆکسینەکان
- lead: قوڕقۆشم
- mercury: جیوە
- endocrine: سەر بەو ڕژێنە یان لووانە کە ڕاستەوخۆ هۆرمۆنەکان یان بەرهەمەکانی تر دەڕژێننە نێو خوێنەوە
- endocrine disruptors: تێکدەرانی کۆئەندامی بەرپرس لەسەر ڕژاندنی هۆرمۆنەکان بۆ ناو خوێن
- liquid: شلە، ئاوەکی
- volatile: زووهەڵمیو
- organic: ئۆرگانیک ئاماژە دەکات بەو ئاوێتانەی کە کاربۆنیان تیایە و زۆرتریان لە کۆتاییدا بنەمایەکی زیندەناسییانە یان بایۆلۆژیکییان هەیە
- volatile organic compound: پێکهاتەی ئۆرگانیکی زووهەڵمیو
- paint: ڕەنگ
- varnish: ڤارنیش، ڕۆنەبریقە
- fabric: قوماش
- ppm: بەش لە ملیۆن