جیوە کانزایەکی سروشتییە کە سوودی زۆری هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا مەترسیی گەورەی بۆ تەندروستی هەیە. جیوە بە چەندین شێوە بوونی هەیە، کە مێتیلی-جیوە و توخمی جیوە باوترین جۆری جیوەن. توخمی جیوە شلەیەکی بریقەدارە لە پلەی گەرمی ژووردا و هەڵمی زیانبەخشی بێ بۆن دەردەکات. مێتیلی-جیوە، کە پێکهاتەیەکی ئۆرگانیکە، لەناو ماسییە ڕاوکەرەکاندا کۆ دەبێتەوە لە ڕێگەی پرۆسەی بایۆماگنیفیکەیشن کە بریتییە لە زیادبوونی خەستیی (کۆبوونەوەی) ماددە ژەهراوییەکان (وەک جیوە، قورقوشم، یان دەرمانی قڕکەری مێروو وەک د د ت) لە ناو جەستەی زیندەوەراندا کاتێک لە ئاستێکی خۆراکییەوە بۆ ئاستێکی بەرزتر دەچن لە زنجیرەی خۆراکدا.
هەرچەندە ماسی و قەقنەسە دەریایییەکان سوودی تەندروستییان هەیە، بەڵام خواردنی بڕێکی زۆر لەو ماسییانەی کە ئاستی جیوەیان بەرزە دەکرێت زیانبەخش بێت، بەتایبەتی بۆ ژنانی دووگیان. خواردنی بەردەوامی ماسی پڕ لە جیوە دەبێتە هۆی زیانی هەمیشەیی بۆ ئاولەمەی گەشەسەندوو، کە دەبێتە هۆی کەموکوڕی لە جووڵە، هەستەکان، ناسین و تێگەیشتن لە منداڵاندا. بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە جیوە، ئامۆژگاری ژنانی دووگیان و منداڵانی بچووک دەکرێت کە دوور بکەونەوە لەو ماسییانەی جیوەیان زۆرە و لە جیاتی ئەوان بژاردە کەم-جیوەکان هەڵبژێرن وەک سەمن، مەیگو و ماسی پشیلە.
فڕێدانی دروستی ئەو بەرهەمانەی جیوەیان تێدایە، وەک لایتی فلۆرۆسێنت و باترییەکان، زۆر گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونی ژینگەیی. پێویستە ئەم شتانە ببرێن بۆ بنکەکانی پاشماوە مەترسیدارەکان بۆ فڕێدانی سەلامەت، تاوەکو ڕێگری بکرێت لە چوونە ناوەوەی جیوە بۆ ناو ئیکۆسیستەم و هەوا.
- Mercury - Hg: جیوە
- Methylmercury: مێتیلی-جیوە
- Elemental mercury: توخمی جیوە
- biomagnification: بریتییە لە زیادبوونی خەستیی (کۆبوونەوەی) ماددە ژەهراوییەکان (وەک جیوە، قورقوشم، یان دەرمانی قڕکەری مێروو وەک د د ت) لە ناو جەستەی زیندەوەراندا کاتێک لە ئاستێکی خۆراکییەوە بۆ ئاستێکی بەرزتر دەچین لە زنجیرەی خۆراکدا
- Developing fetus: ئاولەمەی گەشەسەندوو
- Motor: جووڵە
- Fluorescent lights: لایتی فلۆرۆسێنت
- Hazardous waste facilities: بنکەکانی پاشماوە مەترسیدارەکان
- Ecosystems: ئیکۆسیستەم